Erbil 38°C ھەینی 21 ئاب 20:46

پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتى ئه‌ندامانى ده‌کات بۆ کۆبوونه‌وه‌ى ڕۆژى چوارشه‌ممه‌

بۆ ئاماده‌بوون له‌ دانیشتنی ژماره‌ (5)ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌ دانیشتنی ژماره‌ (5)ی ئاسایی، ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر 2ى پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/4/10، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه‌:

بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
بەپێی حوكمی بڕگە (سێیەم)ی ماددە (18) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانی ـ عیراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئەندامە بەڕێزەكانی پەرلەمان بكەین بۆ دانیشـتنی ژمارە (5)ی ئاسایی، ســـاڵی یەكەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ـ عیراق، لە كاتژمێر (3)ی پاش نیوەرۆ رۆژی چوارشه‌مه‌ رێكەوتی 10/4/2019 دا، تكایە لەكاتـی دیـاریكراودا ئامادەبن. 

1


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.