Erbil 38°C ھەینی 21 ئاب 21:37

سەردانیکردن بۆ چەند شوێنێکی دوکان قەدەغەکرا

بەھۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دووکان
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌  8 ى 4 ى 2019 ، له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ،  سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى دووكان ڕایده‌گه‌ێنێت ، بەمەبەستی سەلامەتیی گەشتیاران و سەردانیکاران و بەھۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دووکان، شارەوانیی دووکان چەند بەربەستێکی لە بەری سارتکەی شارۆچکەی دووکان داناوە، بەربەستەکان لەو شوێنانە جێگیر کراون، کە مەترسیی ڕۆچوون، یان نەمانی کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێل ھەیە.


راشیده‌گه‌یه‌نن بەربەستەکان تێنەپەڕێنن کە دایانناون، تەنیا ئامانجیشمان سەلامەتیی گەشتیاران و سەردانیکارانە.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن ھەماھەنگییان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆ و دەزگاکانی دیکە کردووە، بۆ پابەندبوون بە رێنماییەکەمانەوە، ھەروەھا وەک چۆن شارەوانیمان بە ئەرکی خۆی زانیوە بەربەست دابنێت لە بەشێک لە شەقامەکان بۆ سەلامەتی سەردانیکاران، ئاواش لەدوای نیشتنەوەی ئاوەکە و نەمانی مەترسی، بەربەستەکان لادەبرێن

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.