Erbil 38°C ھەینی 21 ئاب 21:37

4 ملیار دینار بۆ نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی ڕێگای کۆنی کۆیه‌ ته‌رخانکرا

ڕێگا سەرەکییەکانی سنووری پارێزگای ھەولێر نۆژەن ده‌كرێنه‌وه‌
کوردستان TV
100%


بەپێی پلانێكی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان كار ده‌كرێت بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ھەموو ڕێگا سەرەکییەکانی سنووری پارێزگای ھەولێر.

سامی قادر به‌ڕێوه‌به‌ری به‌دواداچوون له‌ وه‌زاره‌تی ڕێگاوبان ڕایگه‌یاند: باران و لافاوی ئەمساڵ به‌ بڕی بیست ملیار دینار زیانی بە ڕێگە و پردەکان گەیاندووە. به‌ڕێوه‌به‌ری به‌دواداچوون له‌ وه‌زاره‌تی ڕێگاوبان ڕاشیگه‌یاند: لە ھەموو سنووری پارێزگای ھەولێر پازدە ڕێگەی سەرەکی ھەیە و پلانمان ھەیە لە حاجی ئومەران تا قەزای خەبات و ھەموو ڕێگا سەرەکییەکانی سنووری پارێزگای ھەولێر نۆژەن بکەینەوە

 لە ڕۆژانی ڕابردوو داوای دابینکردنی بوودجەی پێویستمان کردووە، لەبەر ئەوە ھەموو ھاووڵاتیانی سنووری ھەولێر بە قەزا و ناحیەکانییەوە دڵنیا دەکەینەوە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست بە نۆژەنکردنەوەی ڕێگاکان دەکرێت، چونکە بەشێکی ئەو ڕێگایانە بە شێوەیەک تێک چوونە بۆ ھاتوچۆکردن ئاستەنگیان بۆ ھاووڵاتیان دروست کردوە.

سامی قادر باسی له‌وه‌شكرد: وەزارەتی دارایی پارەی پێویستی بۆ نۆژەنکردنەوەی سێ ڕێگا لە سنووری قەزای کۆیە دابین کردووە و ئێستا خەریکی تەندەرین بۆ جێبەجێکردنی ئەو سێ پڕۆژەیە، کە یەکێک بۆ ناحیەی تەقتەق و یەکێک بۆ ناحیەی ئاشتی و ئەوی دیکەیان لە سنووری ناحیەی سکتانە. 

چوار ملیار دیناری دیكه‌ش بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕێگای كۆنی كۆیه‌ ته‌رخانكراوه‌ كه‌شوهه‌وا باش بێت ده‌ست ده‌كرێت به‌ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.