پیش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی ھوشیاری سیوەیلی بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەروە و یاوەری ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسوێنی پارتی لە پەڕلەمانی کوردستان سەردانی کۆنسوڵخانەی گشتی روسیای فیدراڵیان لە ھەولیر کرد بۆ پیرۆزبایی لە کۆنسوڵی گشتی نوێ ئەو وڵاتە.
سەرەتا ھوشیار سیوەیلی بەناوی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتیەوە بەخێرھاتنی ئۆلێگ لێڤین کۆنسوڵی گشتی روسیای فیدراڵی کرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆخواست.
لەو دیدراەدا باسی لە پەیوەندی لە مێژینەی گەلی کوردستان و ڕوسیا کرا کە دەگەڕێتەو هبۆ چەندین سەدە, سیوەیلی سوپاسی گەل و حکومەتی روسیای کرد کەھەمیشە تێگەیشتنی باشیان ھەبوە بۆ دوزی گەلی کوردستان. لای خۆیهوه ئۆلێگ لێڤین کۆنسوڵی گشتی روسیای فیدراڵ سوپاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و جەنابی سەرۆک بارزانی کرد بۆ دووپاتكردنەوە پاڵپشتی لە ئەرک و چالاکیەکانی کۆنسوڵخانەی وڵاتەکەی لە ھەرێمی کوردستان.
ههروهها رۆڵی ژەنهراڵ بارزانی بەگرنگ وەسف کرد لە بەھێز کردنی پەیوەندیەکانی گەلی کوردستان و ھەروەھا ناساندنی دوزی گەلی کوردستانی بە وڵاتەکەی. لە میانەی ئەو دیدارەدا باسی لە پەیوەندیەکانی ئێستای ھەرێمی کوردستان و روسیای فیدراڵ کرا و بە پەیوەندیەکی کاریگەر و بەسود بو ھەردولا لە ڕوی سیاسی و ئابوری وەسف کرا. کۆنسوڵی گشتی روسیا دوپاتی پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ گەل و ھەریمی کوردستان کردوە. بەشێکی دیکە دیدارەکە باس کردن بو لە پەیوەندیەکانی ھەولیر و بەغدا
سیوەیلی باسی لە بۆچونی سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراق کرد کە جیاوازە لەوانی پێش خۆی ئەمەش ھاوکاری دەبێت بۆ تێپەڕاندنی گرفت و چارەسەری کێشەکانی نیوان بەغداد و ھەولێر.
دەربارەی پێکھێنانی کابیەی نوێی حکومەتی ھەرێمی کوردستان, بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەروەی پارتی ڕایگەیاند خۆشبەختانە ئیستا دەتوانین بڵێن کە لە دوا قۆناغەکانی پێکھێنانی
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.