به‌هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كورد پۆستێكی دیكه‌ی له كه‌ركووك له ده‌ستدا، كه‌سێكی عه‌ره‌ب له شوێنی داده‌نرێت.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی هه‌ڵۆ جه‌باری رایگه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ عه‌مید یادگار كورده به‌رێوه‌به‌ری (شون الداخلی)ه له پۆلیسی پارێزگای كه‌ركووك له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه، كه‌سێكی عه‌ره‌ب له شوێنی داده‌نرێت.
ئه‌و عه‌ره‌به‌ی له شوێنی داده‌نرێت ناوی عه‌مید سینانه و خه‌ڵكی به‌غدایه له شوێنی ئه‌و ده‌ست به كاربووه.
شایه‌نی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كورد له كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری زیاتر له 40 پۆستی ئیداری له ده‌ستداوه و له‌و پۆستانه خه‌ڵكی عه‌ره‌ب و توركمان دانراون.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.