وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا، ئه‌وله‌ویاتی دامه‌زراندن به شێوه‌ی گرێبه‌ست به‌و كارمه‌ندانه بدرێت، كه له‌م ساڵانه‌ی رابردوودا خۆبه‌خشانه له بنكه ته‌ندرووستییه‌كان به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌ت كاریان كردووه.
له نوسراوێكدا وێنه‌یه‌كی بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی نێردراوه، دكتۆر رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید وەزیری تەندروستی بریاریداوە، بە دامەزراندنی خۆ بەخشەکانی کەرتی تەندروستی بە شێوەی گرێبەست.
لە نووسراوه‌كه‌دا هاتووه، وەک پێ‌زانین و بە لەبەرچاوگرتنی ڕۆڵی ئەو كارمه‌ندە تەندروستییە خۆبەخشانەی، کە له‌م ساڵانه‌ی رابردوودا خۆبه‌خشانه له دەزگا ته‌ندرووستییه‌كان خزمەتیان کردووە به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌ت پابەندی کارکردن بوون، ئه‌وله‌ویاتی دامه‌زراندنیان به شێوه‌ی گرێبه‌ست بۆ دەکرێت.
لە نوسراوەکەدا هاتووە، پێویستە لەکاتی بوونی هەلی دامەزراندن یان لەجیاتی دانان گرێبەست فەرمانبەرە خۆبەخشەکان ئەولەویاتیان پێ بدرێت بەپیی بڕواننامەو پسپۆڕیەکانیان.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.