ئاسایشی هەولێر، رایگهیاند: دوای ئەوەی هاووڵاتیان ئاگاداریان کردینەوە بە بوونی تەنێکی نامۆ لە سەر رێگای کۆیە نزیک چێشتخانەی باب حارە کە گومانی بۆمبی لێ دەکرێ دەردەکەوێت کە ئەم تەنە نامۆیە بۆمب و نارجۆک نییە پێویست بە هیچ دڵەراوکیەک ناکات.
مقدم سەباح خدر بەرێوەبەری هۆبەی راگەیاندنی ئاسایشی هەولێر دوای ئەوەی پەوەندیمان پێوە کرد لە رێگەی تهلهفۆن به كوردستان تیڤی راگەیاند: دوای ئەوەی هاووڵاتیان ئاگاداریان کردینەوە بە بوونی تەنێکی نامۆ لە سەر رێگای کۆیە نزیک چێشتخانەی باب حارە کە گومانی بۆمبی لێ دەکرێ، دەست بەجێ تیمی پوچەڵکردنەوەی بۆمب و مین لە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەگەنە شوێنی رووداوەکەو شەقامەکە بۆ ماوەیەک دادەخەن و تیمەکان پشکنینی تەواو دەکەن و بۆ تهئكیدکردنەوە وە جۆرێک ماددەی تەقەمەنی بەکاردێنن و کە دەنگێکی کەمێ هەیە دەردەکەوێت کە ئەم تەنە نامۆیە بۆمب و نارجۆک نییە پێویست بە هیچ دڵەراوکیەک ناکات.
هاوڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە کە ئاسایش هەمووکات چاوی کراوەیە بۆ پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.