Erbil 38°C چوارشەممە 04 ئازار 06:25

لە شەقامی سالمی سلێمانی به‌ دەستڕێژی گولـلە کەسێک کوژرا

چوارکەس لەسەر مامەڵەی ئۆتۆمبێل بۆتە ده‌مه‌قاڵیان
کوردستان TV
#7
100%

له‌ شه‌قامێكی شاری سلێمانی به‌هۆی ده‌سترێژی گوللـه‌وه‌ كه‌سێك به‌ سه‌ختی برینداركراو له‌كاتی گه‌یاندنی به‌نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ ده‌ستدا.
 
نەقیب سەركەوتت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی راگەیاند، دەستدرێژی گولە لەكەسێك كرا و  لەلایەن ئه‌و كه‌سانه‌ی نزیك له‌و رووداوه‌ گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتن، بەڵام لەوێ گیانی لەدەستداوە.

گوتیشی،  تەرمی كەسەكەیان بۆ پزیشكی دادی گواستووەتەوە و تائێستاش ناسنامە و تەمەنی ئەوكەسە نازانن و هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتن و ئاسایش لەشوێنی رووداوەكەن و لێكۆڵینەوەكان دەستیپێكردووە.
 
به‌ گوێره‌ی وته‌ی شایه‌تحاڵه‌كان، ده‌ڵێن: چوارکەس لەسەر مامەڵەی ئۆتۆمبێل بۆتە ده‌مه‌قاڵیان و بەبێ‌ ئەوەی شەڕ لەنێوانیاندا ڕووبدات  لە ناو خۆیاندا بووە بە شەڕیان، دواتر کەسێکیان چوار فیشەکی بە یەکێکی دیکەیانەوە ناوە.

داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.