شه‌وی رابردوو له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یارییه‌كانى چوون له‌قۆناغى 8 ى خولی یانه پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا لێڤه‌رپول له‌یاریگا و له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى دا توانى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر پۆرتۆ تۆمار بكات
لێڤه‌رپول یارییه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ پۆرتۆ به‌كۆتا هێنا به‌دووگۆلی بێ به‌رامبه‌ر
گۆله‌كانى لێڤه‌رپول له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان نابی كیتا و فێرمینۆ له‌خوله‌كه‌كانى 5 ، 26 تۆماریان كرد
بەو سه‌ركه‌وتنه‌ش لیڤەرپوڵ هەنگاوێکی باشى بڕی له‌په‌ڕینه‌وه‌ی بۆ قۆناغى داهاتووی خوله‌كه ، یاری گه‌ڕانه‌وه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو یانه 17 ى 4 ى 2019 له‌یاریگای دراگاوی تایبه‌ت به‌یانه‌ی پۆرتۆی پورتوگالی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.