Erbil 38°C ھەینی 21 ئاب 22:28

4 کەس بە تۆمەتی ڕوداوەکەی شەقامی سالمی سلێمانى دەستگیرکران

ئەنجامدەری سەرەكی تاوانەكەهەڵهاتووە و پۆلیس لە گەڕان و لێكۆڵینەوەدان بۆ دەستگیركردنی
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ،دوای ئه‌وه‌ى ئێواره‌ى ڕۆژى سێشه‌ممه‌ 9 ى 4 ى 2019 لە نێو گازینۆیەكدا لە شەقامی سالم لەشاری سلێمانی دەستدڕێژی گولـلە لە هاوڵاتیەك كرا و دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتن و بنكەی پۆلیسی رزگاری و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان , كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی رووداوەكە كراو دەركەوت كە تۆمەتبارێك تەقەی لە هاوڵاتیەك كردووە و 3 فیشەكی پێوە ناوە .

 پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، دوای بەدوادواچوونی هێزەكانی پۆلیس و وەرگرتنەوەی كامێرای چاودێری , توانرا 4 تۆمەتبار دەستگیربكرێن و لە ئێستاشدا ئەنجامدەری سەرەكی تاوانەكە كە ناوی (أ ، أ ، ص ) هەڵهاتووە و هێزەكانی پۆلیس لە گەڕان و لێكۆڵینەوەدان بۆ دەستگیركردنی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.