چه‌كدارانی داعش له باكووری پارێزگای بابل رووبه‌رووی چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بوونه‌ته‌وه‌و تا ئێستاش زیانه گیانییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا رانه‌گه‌یه‌نراوه.
له‌باره‌ی شه‌ڕه‌كه‌وه راگه‌یاندنی حه‌شدی شه‌عبی له راگه‌یه‌نراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست میدیا عێراقییه‌كان كه‌وتووه ده‌ڵێت: دوای رووبه‌رووبوونه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له ناوچه‌ی جه‌رف سه‌خر، هێزه‌كانی لیوای 47 حه‌شدی شه‌عبی به‌رپه‌رچی دزه‌كردنی چه‌كدارانی داعشیان داوه‌ته‌وه و پاشه‌كشه‌یان پێكردوون.
راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ئاماژه‌ی بۆ زیانه‌كانی نیوان هه‌ردوولادا نه‌كردووه.
شایانی باسه شارۆچكه‌ی جه‌رف سه‌خر ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی 120 هه‌زار كه‌سه‌و له كاتی كۆنتڕۆڵكردنی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه تا ئێستا به‌چۆڵكراوی ماوه‌ته‌وه‌و ته‌نها هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له‌و ناوچه‌یه ده‌بینرێن.
وه‌ڕگێران و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.