بەیانی ئەمڕۆ 10-4-2019 لەگەڕەكی چوارباخی شاری سلێمانی كوڕێك باوكی خۆی كوشت و هەڵھات
لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهری كوردستان تیڤى كهوتووه ، بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسى سلێمانى ڕایدهگهێنێت ، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان كەشف و هێڵكاریی بۆ شوێنی ڕوداوەكە كراو تەرمی كوژراوەكە کە ناوی (أ ، ف ، ح – لەدایكبوی 1968) بۆ پزیشكی دادوەری گواسترایەوە.
پۆلیس ئاماژه بهوهش دهكات كه بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، كوژراوەكە كێشەی خێزانی هەبووەو ماوەی دوو مانگ دەبێت لەهاوسەرەكەی جیا بۆتەوە، ئەمڕۆ لەگەڵ كوڕەكەیدا بووە بەدەمەقاڵێیان و لەئەنجامدا كوڕەكە چەند چەقۆیەكی لەباوكی داوەو بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
پۆلیس راشیدهگهێنێت ، پاش روداوەکە تۆمەتبار هەڵھاتووەو هێزەكانی پۆلیس لەلێكۆڵینەوەو گەڕاندان بۆ دۆزینەوەی ، لەئێستاشدا لەلایەن بنكەی پۆلیسی ڕزگارییەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ روداوەکە كراوەتەوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.