ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 10/4/2019 یاریه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا (چامپیۆنزلیگ) له قۆناغی هه‌شته‌م به‌رده‌وامی ده‌بێت به‌ئه‌نجامدانی دوو یاری لوتكه .
كاتژمێر 10ى شه‌وى چوارشه‌ممه به‌كاتی كوردستان له‌یاریگای ئۆڵد ترافۆڵد له‌شاری مانچسته‌ر یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی میوانداری یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ى ئیسپانی ده‌كات ، ناوبژیوانی ئیتالی جانلوكا رۆكی ئه‌م یاریه به‌ڕێوه‌ده‌بات ، له مێژووی چامپیۆنز لیگ یاریه‌كانی نێوان ئه‌م دوو یانه زۆر به‌هێزن و دوو جاریش له‌یاری كۆتایی به‌یه‌ك گه‌یشتوون و لهههردووجاریشدا یانه‌ى به‌رشلۆنه براوه بووه له‌ساڵی 2009 و له‌ساڵی 2011 ، هه‌روه‌ها جارێكیش له‌یاری كۆتایی جامی جامه‌كانی ئه‌وروپا له‌ساڵی 1991 مان یونایتد له به‌رشلۆنه‌ى بردۆته‌وه ، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌ردوو یانه له‌سه‌رجه‌م خوله‌كانی ئه‌وروپا 11 جار له‌گه‌ڵ یه‌ك یاریان كردووه ، 4 بردنه‌وه بۆ به‌رشلۆنه و 3 بردنه‌وه بۆ مان یونایتد و له 4 یاریش یه‌كسان بوون ، به‌رشلۆنه خاوه‌ن 20 گۆڵه به‌رامبه‌ر 15 گۆڵ بۆ یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتد .
یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتد له‌دوای هاتنی راهێنه‌ر ئۆلینار سۆلشایه‌ر ئاستی باشتر بووه به‌ڵكو سه‌ركه‌وتنی به‌رامبه‌ر یانه‌ى پاریس سان جێرمان له‌ده‌ره‌وه‌ى یاریگای خۆی به‌ئه‌نجامی 3-1 گۆڵ گه‌وره‌ترین گه‌ڕانه‌وه بوو دوای دۆڕاندنی له‌ناو یاریگای خۆی به‌ئه‌نجامی 2-0 و بڕینی پلیتی گه‌یشتن بۆ قۆناغی هه‌شته‌م ، ئه‌م راهێنه‌ره لاوه گیانی ململانێی گه‌ڕانده‌وه بۆ تیپه‌كه‌ى و ئێستاش به‌هیوای نازناوه‌كه‌یه له دوای دابڕانی 11 ساڵ ، یانه‌ى مان یونایتد خاوه‌ن پێكهاته‌یه‌كی به‌هێزه له گۆڵپارێز دی خیا و به‌رگریكاران سمۆلینگ و لیندلۆف و لۆك شۆ و ئاشلی یۆنگ و یاریزانانی هێلی ناوه‌راست پۆگبا و هێرێرا و ماتا و ماتیچ و هێرشبه‌ران لۆكاكۆ و راشفۆرد و مارسیال . كه‌هه‌رده‌م راهێنه‌ر پشتیان پێ ده‌به‌ستێت ، كێشه‌ى گه‌وره هێلی به‌رگریه كه چۆن به‌ره‌نگاری میسی و هاوڕێكانی ده‌بێته‌وه ، له‌مباریه‌وه راهێنه‌ر سۆلشایه‌ر ستایشی ئاستی یاریزان میسی كرد به‌ڵام دووپاتیكرده‌وه كه به‌رشلۆنه ته‌نها میسی نیه و دانی به‌وه دانا كه هێلی به‌رگری تیپه‌كه‌ى له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی زه‌حمه‌ت داده‌بێت .
له‌سه‌ره‌تای وه‌رزه‌وه به‌ده‌ستهێنانی نازناوى چامپیۆنزلیگ ئامانجی سه‌ره‌كی یانه‌ى به‌رشلۆنه بوو ، له‌م قۆناغه‌شدا یاریه‌كی زه‌حمه‌ت ئه‌نجام ده‌دات ، راهێنه‌ر ئه‌رنیستۆ ڤالڤێردی به‌ڵینی به‌هانده‌رانی یانه‌كه‌ى داوه یاریه‌كی مێژوویی به‌رامبه‌ر مان یونایتد پێشكه‌ش بكه‌ن چونكه تا ئێستا له‌م یاریگایه به‌رشلۆنه هیچ سه‌ركه‌وتنێكی نییه ، به‌ڵام هانده‌رانی به‌رشلۆنه سیناریۆی یاریگای ئۆلۆمپیكۆیان له‌بیر نه‌كردووه كه تووشی دۆڕاندن هاتن به‌رامبه‌ر یانه‌ى رۆما به‌ئه‌نجامی 3-0 و ماَڵئاواییان كرد ، پێكهاته‌ى یانه‌ى به‌رشلۆنه پێكهاته‌یه‌كی جێگیره له گۆڵپارێز تیریشتیگن و به‌رگریكاران ئه‌لبا و لینگلانت و پێكێ و سێرجی رۆبه‌رتۆ و هێلی ناوه‌راست له یاریزانان بۆسكێتس و راكیتیچ و ئارسه‌ر و هێلی پێشه‌وه‌ش میسی و سوارێز و كۆتینهۆ ، به‌ڵام راهێنه‌ر ڤالڤێردی كارتی دیكه‌شی له‌به‌رده‌سته به تایبه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ى یاریزان دیمبلی هه‌روها ئاماده‌یی یاریزان ئارتۆرۆ ڤیدال .
ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ى یاریگای ئۆڵد ترافۆڵد یه‌كلاكه‌ره‌وه نابێت چونكه یاری هه‌فته‌ى داهاتوو له ناو یاریگای كامپ ن‌و یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت بۆ دیاریكردنی ئه‌و یانه‌یه‌ى كه ده‌گاته چوارگۆشه‌ى زێڕین له نێوان هه‌ردوو یانه‌ى مان یونایتد و به‌رشلۆنه .
سالار جه‌لال
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.