Erbil 38°C دووشەممە 16 شوبات 08:49

خولی نایابی کوردستان ڕاگیرا

بە هۆی شەڕ و ئاژاوە لە دوای تەواوبوونی یارییەکان بڕیاریدرا خوله‌كه‌ بۆ کاتێکی نادیار دوابخرێت
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا یه‌كێتى ناوه‌ندی تۆپى پێى كوردستان  ئاماژه‌ به‌وه‌كات  بە هۆی ئەوەی لە دوو هەفتەی رابردووی خولی نایابی کوردستاندا، شەڕ و ئاژاوە لە دوای تەواوبوونی یارییەکان لە یاریگەکانی کوردستان ڕوودەدات، ئەمڕۆ ۱۰ ـی نیسانی ۲۰۱۹ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، بڕیاریدا خولی نایابی کوردستان بۆ کاتێکی نادیار دوابخرێت


یه‌كێتتى ناوه‌ندی تۆپى پێى كوردستان ئاگاداری سەرجەم یانە پلە نایابەکانی کوردستان دەکاته‌وه‌ كه‌ رۆژی شەممە ۲۰۱۹/٤/۱۳ لە کاتژمێر ۱۱:۰۰ ـی پێشنیوەڕۆ نوێنەریان لە بارەگەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئامادەبێت و، چارەنووسی خولەکەیش لەم کۆبوونەوەیە بڕیاری لەسەر دەدرێت.
 

یه‌كێتیه‌كه‌ راشیده‌گه‌ێنێت ، كه‌پێویسته‌  نوێنەری یانە مەرجە (سەرۆک یان جێگری سەرۆک یان سکرتێر) ـی یانە بێت ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بێت


 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.