Erbil 38°C شەممە 22 ئاب 00:10

سه‌ردانى هاووڵاتیان بۆ دەرچەی ئاوی بیڵ ماوس و سپیل وەی قه‌ده‌غه‌کرا

شاره‌وانى دوكان هۆشداری ده‌دات
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، شاره‌وانى دوكن ڕایده‌گه‌ێنێت ، له‌ئێستادا ڕۆژانە بۆبینینی دیمەنەجوانەکانی بیڵ ماوس و سپیل وای هاوڵاتیان و گەشتیارێکی زۆر ڕوولەشارۆچکەكه‌ دەکەن بەتایبەت بۆ بینینی دیمەنی دڵ ڕفێنی دەرچەی ئاوی بیڵ ماوس و سپیل وەی 

شاره‌وانى دوكان راشیده‌گه‌ێنێت ، هەندێک لەهاوڵاتیان زۆر نزیک دەبنەوە تا ئەو ڕادەیەی مەترسی بکەوێتە سەرژیانیان

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌  لە پێناو سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان و گەشتیاران و ڕونەدانی ڕوداوی نەخوازراو لە لایەن قائیمقامییەتی قەزای دوکانەوە بڕیاردرا و لایەنی پەیوەندی دار ڕاسپێردرابە قەدە غەکردنی نزیک بونەوەی هاوڵاتیان و گە شتیاران لە دەرچەی ئاوی بێڵ ماوس و سپێڵ وەی ، بۆ ئاگاداری گشت لایەك

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.