له گه‌ڕی چوونی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی چامپیۆنس لیگ، یانه‌ی یوڤێنتوس بووه میوانی یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردام و یاریه‌كه‌ش له یاریگای یۆهان كرویف ئارینا له ئه‌مستردامی پایته‌ختی هۆڵه‌ندا بهڕێوهچوولهئهنجامدا هه‌ردوو یانه به گۆڵێك بۆ هه‌ریه‌كه‌یان یه‌كسان بوون
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی و ئه‌ستێره‌ی یوڤێ دوای دابڕانی له یاریگاكان بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌هۆی پێكان، جارێكی دیكه گه‌ڕایه‌وه ڕیزی تیپه‌كه‌ی و له دوا ساته‌كانی گێمی یه‌كه‌مدا گۆڵێكی تۆماركرد
له سه‌ره‌تای گێمی دووه‌میشدا، هێرشبه‌ری به‌ڕازیلی دێڤێد نێرێس گۆڵی به‌رامبه‌ری ئه‌یاكسی به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، له گه‌ڕی هاتنی قۆناغی چاره‌گی كۆتایشدا، سێشه‌ممه‌ی داهاتوو یوڤێنتوس میوانداری ئه‌یاكس ده‌كات و ململانێی نێوان هه‌ردوو یانه بۆ گه‌یشتن بۆ قۆناغی پێش كۆتایی یه‌كلایی ده‌بێته‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.