دوای یاری نێوان مانچسته‌ریونایتدو بارسێلۆنا، ئێرنیستۆ ڤالڤێردی ڕاهێنه‌ری بارسا له پرێس كۆنفرانسێكدا، ڕایگه‌یاند، به‌ر له یاریه‌كه دركیان به‌وه كردبوو كه ئه‌ركیان له‌به‌رامبه‌ر مان یونایتد سه‌خت ده‌بێت و هه‌ر ئه‌مه‌ش ڕوویدا، ڤالڤێردی گوتیشی، بردنه‌وه‌مان به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر هیچ شتێك یه‌كلایی ناكاته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی مانچسته‌ریونایتد تیپێكی به‌هێزه‌و ده‌توانێت له یاری گه‌ڕی هاتن قه‌ره‌بۆی ئه‌م دۆڕانه بكاته‌وه وه‌ك چۆن له‌به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان ئه‌نجامیدا، بۆیه ده‌بێت هه‌فته‌ی داهاتوو به‌و په‌ڕی تواناوه ڕووبه‌ڕوویان ببینه‌وه
له‌باره‌ی پێكانی مێسیش له یاریه‌كه‌دا، ڤالڤێردی ئاشكرای كرد كه مێسی دووچاری پێكان هات و دوای پێكانه‌كه‌شی نه‌یتوانی به شێوه‌یه‌كی ئاسایی یاری بكات، بۆیه ئه‌مڕۆ پشكنینی پزیشكی زێتری بۆ ده‌كرێت تا توندی پێكانه‌كه‌ی بزانرێت
له‌به‌رامبه‌ریشدا، ئولی گونار سۆلشایه‌ری نۆروێژی و ڕاهێنه‌ری مان یونایتد ڕایگه‌یاند كه له‌سه‌ره‌تاوه ئاستی تیپه‌كه‌ی جێگیر نه‌بوو، به‌ڵام دوای گۆڵه‌كه توانیان كۆنتڕۆڵی خۆیان بكه‌ن به تایبه‌تی له هێڵی ناوه‌ڕاست، سۆلشایه‌ر گوتیشی، ئه‌و ئاسته‌ی له قۆناغی پێشوو له‌به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان پێشكه‌شمان كرد ئومێدمان پێده‌به‌خشێت تا له به‌رامبه‌ر بارسێلۆناش به هه‌مان ئاست ده‌ربكه‌وین و بلیتێكی قۆناغی پێش كۆتایی مسۆگه‌ربكه‌ین
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.