Erbil 38°C شەممە 22 ئاب 00:10

لە ئەنجامی داڕمانی گڵی دەوروبەری بینایەک کرێکارێک گیانی لەدەستدا

كرێكارێكی دیكه‌ش بریندار بوو
کوردستان TV
100%


لەئەنجامی داڕمانی خۆڵی بینایەك لەگەڕەكی بەكرەجۆ لەشاری سلێمانی كرێكارێكی بەڕەگەز سوری گیانی لەدەستدا و كرێكارێكی بەڕەگەز عەرەب بریندار بوو .

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، بەیانی ئەمڕۆ 11-4-2019 ، لە ئەنجامی داڕمانی گڵی دەوروبەری بینایەك 2 كرێكار كە لەو بینایە كاریان كردووە دەبن بەژێرەوەو دوای گەیشتنی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆ بەهاوكاری بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی لاشەی هەردو كرێكارەكە دەرهێنرانەوە كە یەكێكیان بەناوی (م ، ع ،ع –بەڕەگەز سوری لەدایكبووی 1979 ی دانیشتوی گەڕەكی خەبات لەشاری سلێمانی ) گیانی لەدەستداوەو ڕەوانەی پزیشكی دادوەری كرا و بریندارەكەش بەناوی ( م ، ع ، ع –بەڕەگەز عەرەب لەدایكبووی 1992 ،دانیشتوی گەڕەكی كانی سپیكە لەشاری سلێمانی ) بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە .

پۆلیس راشیده‌گه‌ێنێت ، لەئێستادا لەلایەن بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە .

1

دارشتنه‌وه‌ى  هه‌واڵ -شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.