لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت دوای ئه‌وه‌ى رۆژی 10-4-2019 فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند كه عادل عەبدولمەهدى رەزامەندى پیشانداوە لەسەر خەرجکردنى ئەو پارەیەى لە بودجەى عێراقدا بۆ هێزەکانى پێشمەرگە تەرخانکراوە.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نوسراوێکى بۆ وەزارەتى دارایی ناردووە لەبارەى گواستنەوەى ئەو بڕە پارەیەى بۆ موچەى پێشمەرگە تەرخانکراوە، بۆ سەر حسابی وەزارەتى دارایی تا پارەکە خەرج بکرێت.
یاوه‌ر وتیشی، بڕە پارەکە مانگانە ٦٨ ملیار دینارە، کە بۆ ساڵێک دەکاتە ٨١٦ ملیار دینار‌و موچەی ساڵێکی هێزەکانی پێشمەرگەیهو لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خەرج ده‌کرێت، هه‌روها لە نوسراوەکەی حكومه‌تی به‌غدادا داواکراوە ئه‌و بڕ پاره‌یه بەپێی رێکارەکان خەرج بکرێت.
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە راشیگه‌یاند، وەزاره‌تی پێشمەرگە بڕیاریداوە هەفتەی داهاتوو، نوێنەرێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێریاری وەزارەتی پێشمەرگە بچێت بۆ بەغدا، بۆ ئەوەی سەردانی وەزارەته‌كانی دارایی و بەرگریی عێراق بکات بۆ زانینی رێککارەکانی چۆنیەتی خەرجکردنی ئەو پارەیە.
هه‌روها وتیشی، له رێگه‌ی ئه‌و نوێنهرهوهو به نوسراو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌کات موچەی مانگەکانی 1 و 2 و 3ی ساڵی 2019 پێكه‌وه بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خه‌رج بكات.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.