له‌ئاگاداریه‌كدا كهوێنهیهك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى حه‌ج و عومره‌ى هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری ئه‌و هاوڵاتیانه ده‌كاته‌وه كه‌ناویان بۆ سه‌فه‌ری حه‌جی ئه‌مساڵ 2019 ده‌رچووه و تا ئێستا هیچ بڕه پاره‌ى تێچووی سه‌فه‌ری حهكیان نه‌كردووه به له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی ئه‌وانه‌ش بڕیاردرا ماوه‌ی پاره ڕاده‌ستكردن 5 رۆژی دیكه‌ش له ماوه‌ی دیاریكراو درێژ بكرێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه راشیدهگهێنێت ، هه‌ر هاوڵاتیه‌ك له‌و ماوه درێژكراوهیهشدا پاره‌كه‌ی راده‌ست نه‌كرد، مافی سه‌فه‌ری حه‌ج له ده‌ست ده‌داو پشكه‌كه‌ی ده‌فه‌وتێ.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه ئه‌م ساڵ تێچووی سه‌فه‌ری حه‌ج بۆ هه‌ر هاوڵاتیه‌ك بڕه‌كه‌ی 4200 دۆلار كه ده‌كات به 42 وه‌ره‌قه
له‌گه‌ڵ رێزماندا
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.