Erbil 38°C دووشەممە 07 ئەیلوول 07:17

سوپاى سوودان پێکهێنانی حکوومەتی کاتی بۆ ماوەی ساڵێک راگەیاند

سوپا بڕیاری دا عومەر بەشیر لەسەر کار لابدات
کوردستان TV
100%

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 11-4-2019، سوپای سوودان دەیان بارهەڵگری سەربازیی لە دەوروبەری فەرماندەیی سوپا و وەزارەتی بەرگری بڵاو کردەوە و دواتر بەیاننامەیەکی گرنگى بلاوكرده‌وه‌.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە سوپای سوودان بەیاننامەکەی لە رادیۆی فەرمیی حکوومەتی وڵاتەکەی بڵاو کردەوە و تێیدا رایگەیاند، ماوەیەکە سوپا چاودێریی بارودۆخی خراپی هاووڵاتییان و خۆپیشاندانەکان دەکات.

سوپای سوودان له‌ به‌یاننامه‌كه‌یدا رایگەیاند، کە سوپا بڕیاری دا عومەر حەسەن بەشیر لە سەرۆکایەتیی کۆماری سوودان و هەموو جێگر و راوێژکار و یاریدەدەرەکانی و حکوومەتەکەی، لەسەر کار لابدات.

لە بەیاننامەکەدا، کە بەیاننامەی ژمارەی 1ـە، سوپا پێکهێنانی حکوومەتی کاتی لەژێر سەرپەرشتیی ئەنجومەنی سەربازی، کە فەریقی یەکەم روکن عیمادەدەین عەدەوی سەرۆکایەتیی دەکات، بۆ ماوەی ساڵێک راگەیاندو وتیشى" لە رۆژی 6ـی مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو دەسەڵاتی سوودان رادەستی نوێنەرانی هەڵبژێردراو دەکەین.
 
فەرماندەی گشتیی سوپای سوودان هۆشداریشی داوەتە سەرباز و ئەفسەران کە تەقە لە هاووڵاتییان نەکەن و گازی فرمێسکڕێژیش بەکار نەهێنن لەکاتی دەربڕینی خۆشیدا، کە بەبۆنەی لەکارلادانی عومەر حەسەن بەشیر لەسەر شەقامەکان دەری دەبڕن.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.