ئاو واته ژیان ،هیچ كه‌سێك به‌بێ ئاو ناژیت، و هیچ زینده‌وه‌رێك به‌بێ ئاو ناتوانێت بژی. ئاو ڕووبه‌رێكی گه‌وره له سه‌ر زه‌وی داگیرده‌كات، هه‌وره‌كان له ئه‌نجامی به‌هه‌ڵمبوونی ئاوی ده‌ریاكانه‌وه دروست ده‌بن. گه‌ران به‌دوای شێوه جیاوازه‌كانی ئاو له سه‌ر ئه‌ستێره‌كانی تر به‌مانای بوونی ژیانه له‌و جێگایانه‌دا، ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمانه باسی لێوه بكه‌ین به‌نداوی دوكانه كه‌ی ؟ چۆن؟ دروستكرا به تایبه‌تی لایه‌ن هونه‌رییه‌كه‌ی.
(به‌ربه‌ستی دوكان ) به‌ردی بناغه‌ی ئه‌م به‌ربه‌سته له ساڵی 1954 له لایه‌ن مه‌لیكی عیراق ( مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ ) ه‌وه دانرا ، له بناغه‌ی ئه‌م به‌ربه‌سته‌دا مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ ( فلسێك ) ی عیراقی دانا وه‌ك هێمایه‌ك بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه كه بچوكترین دراوی ئه‌وسه‌رده‌مه بوو ، ئه‌م به‌ربه‌سته له ساڵی ( 1954 ) ده‌ستی پێ كرد‌و له ساڵی ( 1959 ) ته‌واو بوو كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای ( دۆمیز بالوت ) ی فه‌ره‌نسیه‌وه ئه‌نجام درا به سه‌رپه‌رشتی هه‌ردوو كۆمپانیای ( بنی دیكن و كۆرلی ) ، ئه‌م به‌ربه‌سته بڕی ( 14 ) ملیۆن دیناری ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی تێ چوو له كاتێكا كه رۆژانه‌ی كرێكارێكی ئه‌و سه‌رده‌مه ( 25 ) فلس بوو .
شێوازه هونه‌ریه‌كانی ئه‌م به‌ربه‌سته
1_ به‌رزی دیواری به‌ربه‌سته‌كه ( 116.5) مه‌تره .
2_ درێژی به‌ربه‌سته‌كه ( 260 ) مه‌تره .
3_ به‌رزی به‌ربه‌سته‌كه له ئاستی رووی ده‌ریاوه ( 516 ) مه‌تره .
4_ رووبه‌ری ئه‌و زه‌ویه‌ی كه به‌ربه‌سته‌كه ئاوی ئه‌دات ( 11690 ) كیلۆمه‌تر دووجایه .
5_ توانای هه‌ڵگرتنی بڕی ( 6.8 ) ملیار مه‌تر سێ جا ئاوی هه‌یه .
6_ ئه‌ستووری به‌ربه‌سته‌كه له بنكهكهیدا ( 54 ) مه‌تره‌و له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ( 6.20 ) مه‌تره .
7_ ویستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ووزه‌ی كاره‌بای تیا دروست كراوه له لایه‌ن كۆمپانیای ( H.P.S ) ( Hydro Power Station ) رووسیه‌وه له ساڵی ( 1970 ) .
( به‌ربه‌ستی دوكان بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ی خواره‌وه به‌كار ئه‌هێنرێ )
1_ هه‌ڵگرتنی ئاوی باراناو .
2_ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با به بڕی ( 400 ) مێگاوات به‌هۆی ( 5 ) تۆرباینه‌وه .
3_ ئاودانی رووبه‌رێكی زه‌وی به بڕی ( 1.500.000) دۆنم له ده‌شته‌كانی ناوچه‌ی هه‌ولێر و كه‌ركووك .
4_ به‌خێو كردنی ماسی .
5_ كه‌م كردنه‌وه‌ی مه‌ترسی لافاو .
سه‌رچاوه/ رێگا
داڕشتنه‌وه‌ی/ كامران

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.