له‌ئه‌مریكا و له ویلایه‌تی میشیگان، پیاوێك به‌ناوی "جێف هێنیگ"، بڕه پاره‌یه‌كی زۆری برده‌وه، له‌ڕێگه‌ی بلیتێكی لۆتۆ ”یانسیب“ كه پێشتر فڕێیدابووه نێو زبڵ و خاشاك.
هێنیگ، گوتی: "كاغه‌زێكی یانسیبم كڕی "Lucky for Life" له رۆژی چوارشه‌ممه و، به‌ره‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه هه‌ستێكی نامۆم لادروستبوو كه ئه‌م كاغه‌زه دۆڕاوه بۆیه فرێمداوه نێو زبڵ و خاشاكه‌وه، پاش رۆژێك بڕیارمدا ته‌ماشای پێگه‌ی فه‌رمی خه‌ڵاته‌كان بكه‌م، تێبینیم كرد كه هه‌ندێك له ژماره‌كان گونجاوه له‌گه‌ڵ ئه‌و كاغه‌زه‌ی كه فڕێمداوه نێو زبڵ و خاشاكه‌وه، بۆیه به‌په‌له رامكرد به‌ره‌و زبڵ خاشاكه‌كه و كاغه‌زه‌كه‌م ده‌رهێنا بۆم ده‌ركه‌وت، كه تا من له ژیاندا مابم هه‌موو ساڵێك ٢٥ هه‌زار دۆلارم پێدهپهخشێت.
شایانی باسه وێندی هێنیگ، هاوسه‌ری پیاوه به‌خته‌وه‌ره‌كه گوتی: "به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م خه‌ڵاته رووداوێكی خۆشی دیكه‌یه كه له‌مساڵه‌دا تووشمان ده‌بێت. سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ مێرده‌كه‌م تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بوویه‌وه و خه‌ریكبوو گیان له‌ده‌ستبدات، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر له مردن رزگاری بوو، ئه‌مڕۆ ده‌توانین ژیانێكی خۆش به‌یه‌كه‌وه ببه‌ینه‌سه‌ر و، به‌تایبه‌تی له‌ئێستادا پاره‌ی پێویست له‌به‌رده‌ستمانه بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێكی خۆش ببه‌ینه‌سه‌ر".
سه‌رچاوه/ Kurdistan CT
كوردستان/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.