Erbil 38°C دووشەممە 07 ئەیلوول 09:56

ئیسڕائیل هێرشی کرده‌ سه‌ر بنکه‌کانی سه‌ر به‌ ئێران له‌ناو خاکی سووریادا

سێ سه‌ربازیش برینداربوون
کوردستان TV
100%

حكومه‌تی سووریا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ سوپای ئیسڕائیل به‌ موشه‌ك هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی له‌ پارێزگای حه‌ممای سووریا و ئه‌م بنكانه‌ زیانیان پێگه‌یشتووه‌ كه‌ ئامانج له‌م هێرشانه‌ بنكه‌كانی سه‌ر به‌ حكومه‌تی ئێران و حزبوڵڵای لوبنان بوون.

حكومه‌تی سووریا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ سوپای ئیسڕائیل شه‌وی هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌ممه‌ به‌م هێرشه‌ موشه‌كییه‌ بۆسه‌ر ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی حه‌مما بووه‌ته‌ هۆی رووخانی چه‌ندین باڵه‌خانه‌ و سێ سه‌ربازیش برینداربوون.

به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئیسڕائیل له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی لوبنانه‌وه‌ چه‌ندین موشه‌كیان ئاراسته‌ی شاری " مه‌سیف "ـی سه‌ر به‌ پارێزگای  حه‌مما كردووه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كیان له‌لایه‌ن سیسته‌می به‌رگریی موشه‌كیی سووریا له‌ناو بردراون.

سوپای ئیسڕائیل كه‌ زۆربه‌ی جار سه‌باره‌ت به‌ ئۆپه‌راسیونه‌كانی خۆی له‌ سووریا بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرێت، ئه‌مجاره‌ به‌ راشكاویی به‌رگریی له‌و هێرشه‌ كردووه‌ و به‌رده‌وامیش رایگه‌یاندووه‌ كه‌ رێگه‌ نادات ئێران له‌ نزیك سنووره‌كانی وڵاته‌كه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازیی دابنێت.

 وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /  مه‌سعود

سه‌رچاوه‌ / دی ده‌بڵیوو

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.