ئەمرۆ شەممە لە هۆلی پێشەوا لەشاری هەولێر زانكۆ پۆلیتەكنیكی هەولێر دیدارێكی تایبەت بە هەلی كار ڕاگەیاند، زیاتر لە 22 كۆنسلخانەو كۆمپانیا بەشدارن لەدیدارەكەدا.
دیدارەکە لەلایەن ژمارەیەک کچ و کوڕ وەک یەکەم دیدار لەژێر ناوی دیداری پۆلیتەکنیکی رێکخراوە و بڕیارە لەرێگای سەنتەرێک کە خۆیان دایدەمەزرێنن سی ڤی دەرچوان بێبەرامبەر وەربگرن و لەگەڵ کونسڵخانە و کەرتی تایبەت هەماهەنگی بکەن، بۆ ئەوەی هەلی کاریان بۆ بدۆزنەوە.
رێكخەری گشتی دیدارەكەش رایگهیاند لەڕێگای دیدارەكەوە نزیكەی 3 هەزار هەلی كار بۆ دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان دەڕەخسێندرێت.
داڕشتنهوهی ههواڵ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.