Erbil 38°C شەممە 22 ئاب 02:07

مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ شاندێکی ده‌سته‌ی خێرخوازی ئیسلامی جیهانی تاوتوێی فریاگوزارییه‌ مرۆییه‌کان ده‌کات

ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌موو ئاسانكارییه‌ك له‌ هه‌ر كارێكی خێرخوازی ده‌ربڕی
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ١٤-٤-٢٠١٩ مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ د. عه‌بدوڵڵا ئه‌لمه‌عتوق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی خێرخوازی ئیسلامی جیهانی و شاندی یاوه‌ری كرد.

له‌ دیدارێكدا، كه‌ كونسوڵی گشتی ده‌وڵه‌تی كوێت ئاماده‌بوو، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی خێرخوازی ئیسلامی جیهانی، وێڕای سوپاسكردنی هه‌رێمی كوردستان بۆ له‌ باوه‌شگرتنی ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی ئاواره‌ و پانابه‌رانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌. پوخته‌یه‌كی له‌باره‌ی یارمه‌تییه‌ فریاگوزارییه‌كانی ده‌سته‌كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو، كه‌ به‌هاوكاری ده‌زگای خێرخوازی بارزانیی به‌سه‌ر ئاواره‌ و په‌نابه‌ره‌كانی ناو كه‌مپه‌كانیان دابه‌شكردووه‌ و رایگه‌یاند، ده‌سته‌كه‌یان خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شی ئه‌وانه‌ ده‌كات، كه‌ پێویستیانه‌، به‌تایبه‌تی منداڵانی بێ باوك و خانه‌واده‌ بێ سه‌رپه‌رشته‌كان بۆئه‌وه‌ی له‌ قۆناغی پێویستییه‌وه‌ به‌ره‌و قۆناغی به‌رهه‌مهێنان بچن.

له‌به‌رامبه‌ردا مه‌سرور بارزانی ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌موو ئاسانكارییه‌ك له‌ هه‌ر كارێكی خێرخوازی ده‌ربڕی و رۆڵی ده‌سته‌ی خێرخوازی ئیسلامی جیهانی له‌ دابینكردنی فریاگوزارییه‌ مرۆییه‌كان به‌رز نرخاند و رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان سه‌رباری ئه‌و بارگرانییه‌ی به‌هۆی بڕینی بودجه‌ و شه‌ڕی داعش له‌سه‌ری بوو، به‌ڵام باوه‌شی بۆ ئاواره‌كان كرده‌وه‌ و ئه‌وه‌ی له‌ توانایدا هه‌بوو بێ جیاوازی پێشكه‌شی كردن. میكانیزمه‌كانی په‌له‌كردن له‌ پێشكه‌شكردن و دابینكردنی پێداویستییه‌ سه‌ره‌تاكانی ژیان له‌لایه‌ن لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ده‌زگا خێرخوازییه‌ جیهانییه‌كان بۆ كه‌مپه‌كانی ئاواره‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.