له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری بڕی9 ملیۆن دینار دەگەڕێننەوە بۆ كەسوكاری كۆچكردوویەك
راشیده‌گه‌یه‌نن ، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری بری (9000000) نۆ ملیۆن ، دیناریان گەڕاندەوە بۆ كەسوكاری هاوڵاتییەك كە چەند ڕۆژێك لەمەو پێش لەلایەن كوڕەكەیەوە كوژرا.
پۆلیس ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه دوای ئەوەی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری بەمەبەستی پشكنین چونە ماڵی ئەو هاوڵاتییەی كە لەلایەن كوڕەكەیە كوژرا ، لەكاتی پشكنینی ماڵی كۆچكردوو بڕی نۆ ملیۆن دینار لەلایەن هێزەكانی پۆلیس دۆزرایەوە كە كەسوكاری كوژراوەكە هیچ ئاگاداری ئەو بڕەپارەیە نەبوون و بەئامانەتەوە پارەكە ڕادەستی كەسوكاری كوژراوەكە كرایەوە .
له‌كۆتادا بەڕێوەبەرایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سوپاس و دەستخۆشی خۆی ده‌گه‌ێنێته ئەفسەرو كارمەندنی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری .
جێی ئاماژەیە ڕۆژی 10-4-2019 لەگەڕەكی چوارباخی شاری سلێمانی كوڕێك باوكی خۆی كوشت .
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.