Erbil 38°C شەممە 22 ئاب 02:05

به‌وێنه‌... داخرانى 4 شوێن له‌سلێمانى ڕاگه‌یاندرا

له‌راگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%

بەھۆی پابەند نەبونیان بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن، لیژنە ھاوبەشەکان ژمارەیەک خواردن وخواردنەوە لە شاری سلێمانی دادەخات.


لەسەر ھەبوونی سەرپێچی و جێبەجێ نەکردنی مەرج و رێنماییەکانی کارکردن بەتایبەت تەندروستی، لیژنەی ریستۆرانتی سەربە لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، چوار شوێنی خواردنەوە مەستیەکان دادەخات کە پێشتر ئاگادار کراونەتەوە کە لەشوێنەکەیاندا پابەندی مەرج و رێنماییەکانی کارکردن بن.


جۆری سەرپێچی شوێنەکان جیاوازن کەبریتین لە (پابەندنەبون بە مەرجەکانی تەندروستی و گەشتوگو‌زار) بۆیە ھەریەک لە خواردن و خواردنەوەی (کەرنەڤاڵ، رێزان، ئامێدی، بەغداد) دادەخرێت تا ئەوکاتەی پابەندی مەرج ورێنمایەکانی دەبن شوێنەکەیان ناکرێتەوە.


لیژنەی ریستۆرانت، یەکێکە لە لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، بەردەوام سەردانی خواردنگە و کافتریا و ریستۆرانت و ئەوشوێنە گەشتیارانەدەکات ھاوڵاتیان و میوانەکانی شاری سلێمانی رووی تێدەکەن و پشکنینەکانی تەنروستی و ڤێتێرنەری و کوالێتی و نرخ بۆ خواردن و خزمەتگوزارییەکان دەکات لەکاتی ھەبونی سەرپێچی شوێنەکە روبەروی رێکاری یاسایی دەکاتەوە.

1

111

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.