چه‌ند ڕۆژێكه نرخی به‌نزین له به‌نزینخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گرانبووه، به‌جۆرێك له هه‌ندێك به‌نزینخانه نرخی لیترێك به‌نزینی نۆرماڵ كه زۆرترین خواستی له‌سه‌ره به شه‌شسه‌د و پێنج دینار تاوه‌كو شه‌سه‌د و بیست و پێنج دیناره، ئه‌مه له كاتێكدایه پێشتر هه‌ر لیترێك به‌نزینی نۆرماڵ به پێنجسه‌د و نه‌وه‌دو پێنج تا شه‌شسه‌د دینار بوو.
 گه‌یلان جه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنتڕۆڵی به‌نزین له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین به‌هۆی زۆری خواستی هاوڵاتیانه چونكه وه‌رزی به‌هاره و خه‌ڵكی زۆر زیاتر به‌نزین به‌كار ده‌هێنن بۆ گشهتكردن. 
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا بازاڕ ئازاده بۆیه ناتوانین ڕێگری له به‌نزینخانه بكه‌ین كه به ویستی ئێمه بیفرۆشێت.
 
 
                 
                             
                             
                             
                             
                             
    
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.