یانه‌ی بارسێلۆنای پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خولی ئیسپانیا كه‌وته داوی یه‌كسان بوون و له هه‌فته‌ی سیی و دووه‌می خوله‌كه‌دا، له‌گه‌ڵ یانه‌ی هوێسكای میوانداری به‌رامبه‌ربوو
ئێرنیستۆ ڤالڤێردی ڕاهێنه‌ری بارسا پێكهاته‌یه‌كی له زۆرینه‌ی یاریزانانی لاو و یه‌ده‌گ بۆ یاریه‌كه ده‌ستنیشانكردبوو و پشووی به مێسی و سوارێزو چه‌ند یاریزانێكی دیكه‌ی سه‌ره‌كی تیپه‌كه‌ی دابوو، له یاریه‌كه‌دا یاریزانانی هه‌ردوو تیپ چه‌ند جارێك به‌ختی خۆیان له گۆڵی یه‌كتر تاقیكرده‌وه، له ڕیزی بارسا هه‌ریه‌ك له دێمبلی و مالكۆم و كارلیس ئالینا چه‌ند ده‌رفه‌تێكیان له‌ده‌ستدا، له‌و لاشه‌وه ئێریك گایگۆ و هاوڕێكانی له بڕینی به‌ربه‌ستی به‌رگریكاران و گۆڵپارێزی بارسا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، گۆڕانكاریه‌كانی ڕاهێنه‌رانی هه‌ردوو تیپیش له گێمی دووه‌م به‌رهه‌می نه‌بوو و سه‌ره‌نجام هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ یه‌كسان بوون
به‌م ئه‌نجامه‌ش كۆی خاڵه‌كانی بارسێلۆنا له سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ حه‌فتاوچوار خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و هوێسكاش به بیستوپێنج خاڵ له دوایین خانه‌ی ڕیزبه‌ند دێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.