له هه‌فته‌ی سیی و دووه‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیا، یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی سێلتاڤیگۆی میوانی برده‌وه
له گێمی یه‌كه‌مدا، ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به گۆڵێك پێشكه‌وت، گۆڵه‌كه‌ش ئه‌نتوان گریزمانی فه‌ڕه‌نسی له خوله‌كی چل‌ودوو به لێدانێكی ڕاسته‌وخۆ تۆماری كرد، له گێمی دووه‌میشدا، ئه‌لڤارۆ مۆراتا به‌ربه‌ستی به‌رگریكاران و گۆڵپارێزی سێلتاڤیگۆی بڕی و گۆڵی دووه‌می تیپی میوانداری له خوله‌كی حه‌فتاوچوار به‌ده‌ستهێنا
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی لالیگا بۆ شه‌ستوپێنج خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و به جیاوازی نۆ خاڵ له دوای بارسێلۆنای پێشه‌نگ دێت، ژماره‌ی خاڵه‌كانی سێلتاڤیگۆش له پله‌ی شازده‌می ڕیزبه‌ند له سیی و دوو خاڵ وه‌ستا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.