له هه‌فته‌ی32ى خولی یانه‌كانی ئیتالیا‌و له‌سه‌ر یاریگای سان سیرۆ یانه‌ی ئه‌ی سی میلان میوانداری یانه‌ی لاتسیۆی كرد‌و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه به ئه‌نجامی گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر
میلان هه‌ول ده‌دات پلیتێكی قۆناغی شیاندن بۆ وه‌رزی داهاتووی چامپیۆنس لیگ به‌ده‌ست بێنیت بۆیه هه‌وله‌كانی چر كردۆته‌وه بۆ سهۆركهوتن و به‌ده‌ست هێنانی خاڵی یاریه‌كان ،دوای یه‌كسان بوونی هه‌ردوو یانه له گێمی یه‌كه‌م به‌بێ تۆمار كردنی گۆل
له خوله‌كی حه‌فتاو نۆ فرانك كیسی تاكه گۆلی یاریه‌كه‌ی به لێدانی سزا تۆمار كرد‌و سه‌ركه‌وتنی به‌خشیه یانه‌كه‌ی
به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش كۆی خاله‌كانی یانه‌ی میلان له پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی بۆ په‌نجاو پێنج خال به‌رزبۆوه‌و یانه‌ی لاتسۆش له پله‌ی هه‌شته‌م دێت به چل‌و نۆ خال
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.