Erbil 38°C چوارشەممە 04 ئازار 02:49

بەرەڤان حەمدی: ژمارەیەکی دروستی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لەبەردەست نییە

ئەنفال لە ساڵی 1988دا لەلایەن ڕژێمی پێشوی عیراق دەستیپێكرد
کوردستان TV
#7
100%

له‌م باره‌یه‌وه‌ بریکاری وەزارەتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە قوربانیانی جینۆسایدی کورد لە عیراق رووفاتی دوو هەزار و 672 کەس دەرهێنراوە.

بەرەڤان حەمدی، بریکاری وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند:  لەکۆی 210 ھەزار کەس لە قوربانیانی جینۆسایدی کورد، کە لەنێویاندا 182 ھەزار کەس ئەنفالکران، تەنیا رووفاتی 2 ھەزار و 672 کەس لە ژمارەیەک گۆڕی بەکۆمەڵ دەرھێنراون.

بەرەڤان حەمدی، گوتیشی: لەو 210 ھەزار کەسە 182 ھەزار کەس لە 8 قۆناغدا ئەنفالکراون، 8 ھەزار بارزانی و قوربانیانی کیمیابارانی ھەڵەبجە و رووداوەکانی دیکە ھەن، زۆرترین گۆڕە بەکۆمەڵەکانی کە رووفاتی کوردی تێدایە کەوتوونەتە سنووری پارێزگاکانی سەماوە، ئەنبار و چەند شوێنێکی دیکەی عێراق.

بریکاری وەزارەتی شەھیدان گوتی: ژمارەیەکی دروستی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لەبەردەست نییە، کە 151 گۆڕی بەکۆمەڵ زیاتر یان کەمتر دەگوترێت. ئەو گۆڕانەی ھەڵدراونەتەوە بەشێکیان پێش دەرچوونی یاسای پەیوەندیدار لەو بوارە بووە و بۆیە کەموکورتی لەداتاکاندا ھەیە.

شایه‌تی باسه‌ ئەنفال پڕۆسەیەكی رژێمی پێشووی عێراق بوو، بە ئامانجی قڕكردنی بنەڕەتی كورد و سوتانی خاكی كوردستان و هەڵتەكاندنی ژێرخانی ئابووری و لاوازكردن و نەهێشتنی كەلتووری رەسەنی كوردی كە بەهۆیەوە 182 هەزار كەس بوونە قوربانی.

پرۆسەكانی ئەنفال لە ساڵی 1988دا لە لایەن ڕژێمی پێشوی عیراقەوە بۆ سەر ناوچە جیاوازەكان بە چەند قۆناغێك دەستیپێكرد، لەكاتی هێرشكردندا، هەموو خەڵكیان دەگرت و جیایان دەكردنەوە لە یەك، پیاوەكان بە جیا ژن و منداڵ بە جیا، پیرەكان بە جیا، دواتر گواستیاننەوە بۆ مۆڵگەكانی ڕژێمی بەعس لە ناوچەكانی عەرعەر. لەوێ ئەشكەنجەیان دەدان، ئەوانەی دەمردن تەرمەكانیان فڕێ دەدان و سەگ لاشەكانی دەخواردن.

دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.