دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو له شاری دهۆك ئۆتۆمبیلێك پیاوێكی 59 ساڵان ده‌شێلێت و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار ڕاده‌كات.
له‌مباره‌یه‌وه پۆلیسی دهۆك ڕایگه‌یاند كاتژمێر 11:30 خوله‌كی شه‌وی ڕابردوو له نزیك ترافیكی ئێتیتێ، ئۆتۆمبیلێك به خێراییه‌كی زۆره‌وه له پیاوێكی ته‌مه‌ن 59 ساڵان به ناوی " ڕێبه‌ر عیسا" ده‌دات و به هۆیه‌وه ناوبراو ده‌ست به‌جێ گیان له ده‌ست ده‌دات.
ڕاشیگه‌یاند: دوا به‌دوای ڕووداوه‌كه پۆلیس گه‌یشته شوێنی ڕووداوه‌كه و ته‌رمه‌كه ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كرا‌و په‌ڕاوی لێككۆڵینهوهش بۆ ڕووداوه‌كه ڕێكخرا.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: له ئێستادا پۆلیس سه‌رقاڵی دۆزینه‌وه‌ی شۆفێره ههڵاتووهكهیه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.