لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى راپه‌رین ڕایده‌گه‌ێنێت ، به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15 ى 4ى 2019 ، تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی ( س . ع . ئـ ) لەدایک بووی ساڵی 1969 پیشەی کاسب، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی خانەقا گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە شوێنەواری چەقۆ بە جەستەیەوە هەیە.
راشیدهگهیهنن ، بە وتەی کەسوکاریان لە دوێنی 1 شەممە لە ماڵەکەی چۆتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە و دواتر هێزە ئەمنیەکان لە لایەن کەسوکاری ئاگادار دەکرێنەوە و دەستبەجێ لێکۆڵینەوە دەست پێدەکات، پاش بەدەستهێنانی زانیاری ورد دەستبەجێ هێزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر و بنکەی پۆلیسی فریاکەوتن و بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین تەرمەکەیان دۆزیەوە.
پۆلیسى راپه‌رین ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه پاش کوشتنی تاوان‌لێ‌کراو ئۆتۆمبێلەکەیان بردۆتە نزیک گوندی (گردەسپیان) بە دوری نزیکە 15 کم لە شوێنی ڕووداو لە لایەن هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش بە سوتاوی دۆزراوەتەوە.
راشیدهگهیهنن ، دوای ڕووداوەکە دەستبەجێ تیمی لێکۆڵینەوەی تاوانی پشدەر بە وردی پشکنینی بۆ تەرمی تاوان‌لێ‌کراو و شوێنی ڕووداوەکە کردووە، لەئێستاشدا تەرمەکە لە پزیشکی دادوەری قەڵادزێیە و تاوانلێکراویش باوکی 6 کوڕە، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.