لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى دوكان هۆشداری به‌هاوڵاتیان ده‌دات و ڕایده‌گه‌ێنێت ، داوا لە هاووڵاتیان و گەشتیاران دەكەین بۆ ئەوەی تووشی هیچ جۆرە كارەساتێكی ناخۆش نەبن، نزیك نەبنەوە لە ڕۆخی شەقامەكە.
لهراگهیاندراوهكهى سەرۆكایەتی شارەوانی دوكان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه بەسەرپەرشتی پشتیوان ئەحمەد حاته‌م، سەرۆكی شارەوانی دوكان و ئیدارەی شارۆچكەی دوكان، بەشی ئامێرەكان و چاكسازی شارەوانیمان چەند تابلۆیەكی ڕێنمایی جێگیر دەكەن.
راشیدهگهیهنن ئامانج لەم كارە بۆ ئاگاداربوونی هاووڵاتیان و گەشتیارانە، كە سەردانی هەردوو دەرچەی ئاوی بەنداوی دوكان دەكەن لە بێڵ ماوس و سپێڵ وەی بۆ بینینی دیمەنەكان و وێنەگرتنی.
داواش لە هاوڵاتیان دەکات، بۆ ئەوەی تووشی هیچ جۆرە كارەساتێكی ناخۆش نەبن، نزیك نەبنەوە لە ڕۆخی شەقامەكە، چونكە ناوچەكە ئاستی بەرز و نزمی ھەیە و مەترسی لێ دەكرێت.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.