ئه‌مڕۆ دووشەممە 15/4/2019 مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له (جه‌نه‌ڕاڵ پاتریك رۆبه‌رسۆن) فه‌رمانده‌ی گشتی تیمی هاوبه‌شی ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌تیه‌كان له عێراق و سوریا و شاندی یاوەری كرد.
له‌م دیدارەدا پێشهاتەکانی ناوچه‌كه به‌گشتی و هەماهەنگی لە بواری ڕووبەڕووبوونەوەی ھەڕەشەکانی تیرۆریستان تاوتوێكرا.
مەسرور بارزانی پەیوەند بە هاوکاری و دابینکردنی پێداویستیەکان، بەردەوامیدانی هاوکاری و یارمەتییەکانی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بە بە پێویست و کاریگەر وەسف کرد، هەروەها پەلەکردن لە ئاسایی کردنەوەی دۆخی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بە مەبەستی پارێزگاریکردن لە دەستکەوتەکان و گێرانەوەی سەقامگیری و بەرتەسککردنەوەی جموجۆڵی تیرۆریستان لە ناوچەکە بەپێویست زانی.
لەلای خۆیەوە فه‌رمانده‌ی گشتی تیمی هاوبه‌شی ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌تیه‌كان له عێراق و سوریا وێڕای ئاماژەدان بە کاریگەری رۆڵی هێزەکانی پێشمەرگە لە روبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان، دووپاتی لەوەش کردەوە، کە هێزەکانی هاوپەیمانان لە بەرنامەی هاوکاری کردن و مەشقی پێکردنی هێزی پێشمەرگە و دابینکردنی پێداویستییە هونەرییەکان بەردەوام دەبێت.
رۆڵ و هەماهەنگیی نێوان هێزەکانی ئەمریکا و عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ سەقامگیرکردنەوەی ناوچەکە بە گشتی تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارە بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.