لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهری كوردستان تیڤى كهوتووه ، یهكێتى ناوهندی تۆپى پێى كوردستان ئاگاداری سەرجەم یانە بەشداربووەکان لە خول و پاڵەوانیەتییەکانی خۆی و هاندەرانی سەرجەم یانەکانی کوردستان دەکاتەوە، کە هێزە ئەمنییەکان (پۆلیس و ئاسایش) ـی سەرپشک کردووە، هەموو رێکارێکی یاسایی بگرنەبەر بۆ ئەو کەسانەی لە یاریگەکانی کوردستان لە کاتی یاری و لە دوای یاری، کێشە و ئاژاوە دەنێنەوە و دەیانەوێت خولەکانی تۆپی پێی کوردستان ناشیرین بکەن
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان راشیدهگهێنێت بەرپرس نین لە هەر سزایەکی یاسایی، کە هێزە ئەمنییەکان بەرامبەر بە کەسانی ئاژاوەگێر لە یاریگەکان دەیکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.