رۆژی15/4/2019 لە فێرگەی مەشقی بنەسڵاوە لە شاری هەولێر كۆتایی بە خولی پەرەپێدانی ئەفسەر و كارمەندانی گەیاندنی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە كۆتایی هات كە ماوەی دوو هەفتە بەردەوام بوو.
رائید فاتح ناسح فەرماندەی خولەكە سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئەو خولە بە سەنتەری میدیای راگەیاند: خولەكە لە 1/4/2019 -15-4-2019 بەڕێوەچوو كە بیست و شەش پێشمەرگە و ئەفسەر بەشداریان تێداكرد، ئامانج لێی پەرە پێدانی كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گەیاندنی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەیە بۆ ئاشنابوون و راهێنان لەسەر هەموو ئەو ئامێرانەی پەیوەندیان بە گەیاندنەوە هەیە.
وتیشی: لەو خولە كە لەلایەن مامۆستایانی ناوخۆوە بەڕێوەچوو چەندین وانەی سەردەمیانە پێشكەشكرا و بەشداربوانیش سوودی زۆریان لێ وەرگرتوە.
لە کۆتایدا بڕوانامەی خولەكە بەسەر بەشداربوان دابەش کرا و، بڕیاریشە لە داهاتوو خولی لەو جۆرە بەردەوام بێت.
دانانى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.