له‌چوار چێوه‌ی ركابه‌ریه‌كانی گه‌ری34 ی خولی ئینگلیزی یانه‌ی لیڤه‌رپول له‌سه‌ر یاریگای ئه‌نفیڵد میوانداری یانه‌ی چێلسی له‌نده‌نی كرد
یاریه‌كه به‌سه‌ركه‌وتنی سورپۆشه‌كان به‌كۆتاهات به‌دوو گۆڵی بێ وه‌لام، له‌گێمی یه‌كه‌م هه‌ردوولا چه‌ندین جار چانسی خۆیان تاقیكرده‌وه، به‌ڵام هیچ لایه‌كیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له‌گۆڵ تۆماركردن و گێمی یه‌كه‌م به‌بێ گۆڵ به‌یه‌كسان بوون ته‌واو بوو
له‌گێمی دووه‌م كورانی یۆرگن كلۆپ چاویان له‌گۆرینی ئه‌نجامی یاریه‌كه بوو تا له‌خوله‌كی په‌نجا و یه‌ك سادیۆ مانی گۆلێكی نایابی به‌لێدانی سه‌ر به‌ده‌ست هێنا، دوو خوله‌ك دوای ئه‌و گۆله ئه‌ستێره‌ی میسری یانه‌ی لیڤه‌رپول محه‌مه‌د سه‌لاح به‌لێدانێكی مووشه‌كێكی به‌هێز له‌ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا گۆلی دووه‌می بۆ میواندار تۆماركرد‌و ئه‌ركی چێلسی له‌یاریه‌كه‌دا ئه‌سته‌م كرد
به‌مجۆره یاریه‌كه تا كۆتایی به‌دوو گۆلی خاوێن به‌سه‌ركه‌وتنی لیڤه‌رپول به‌كۆتاهاتوو و كۆی خاڵه‌كانیشی بووه هه‌شتاو پێنج خاڵ و هه‌ر له‌پێشه‌نگی ریزبه‌ندی ماوه‌ته‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.