له‌هه‌فته‌ی 34 خولی ئینگلیزی هه‌ردوو یانه‌ی كریستاڵ پالاس و مانچسته‌ر ستی رووبه‌رووی یه‌ك بونه‌وه، یاریه‌كه به‌سێی گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك به‌قازانجی ستیزن به‌كۆتاهات
له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه دوای تێپه‌ربوونی پانزه خوله‌ك ره‌حیم ستیر لیگ گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ ستیزن به‌ده‌ست هێنا، گێمی یه‌كه‌م به‌گۆلێكی بێ وه‌ڵام له‌به‌رژه‌وه‌ندی ستیزن به‌كۆتاهات، له‌گێمی دووه‌م ئاستی مانچسته‌ر ستی باشتربوو تا له‌خوله‌كی شه‌ست و سێی ره‌حیم ستیرلینگ گۆلی دووه‌می خۆی و یانه‌كه‌ی تۆماركرد، له‌به‌رامبه‌ردا كریستاڵ پالاس توانی له‌خوله‌كی هه‌شتاو یه‌ك له‌رێی یاریزان لۆكا میلۆڤیچ گۆلی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بێنێت و جیاوازی گۆڵه‌كان كه‌م بكاته‌وه
به‌ر له‌به‌كۆتاهاتنی یاریه‌كه‌ش له‌كۆتا خوله‌كی یاریه‌كه گابریل خیسۆس گۆلی سێیه‌م و دڵنیایی بۆ ستیزن به‌ده‌ست هێنا
به‌م بردنه‌وه‌یه كۆی خاڵه‌كانی بووه هه‌شتاو سێی خاڵ و به‌جیاوازی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.