به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وله‌تی حاجی ئۆمه‌ران له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: 9 ئۆتۆمبیلی بار هه‌ڵگری پڕله مه‌وادی پتڕۆ كیمیایی له جۆری هایدرۆ كاربۆن به هۆی ده‌رنه‌چوونیان له تاقیگه‌دا گه‌ڕێندرانه‌وه بۆ وڵاتی ئێران.
له ڕاگهێندراوهكهدا هاتووه: ڕۆژی دوو شه‌ممه به‌رواری (15/4/2019) هه‌ڵساین به گه‌ڕانه‌وه‌ی (9) نۆ ئۆتۆمبێل له مه‌وادی پتڕۆ كیمیایی له جۆری هایدرۆ كاربۆن میكس بۆ ووڵاتی ئێران كه له تاقیگه‌ی بنكه‌ی پشكنینی سووته‌مه‌نی سامانه سروشتیه‌كان نێو كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران پشكنینی بۆیكرا به‌ڵام له پشكنیندا ده‌رنه‌چوو، چونكه به پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ناگونجێت بۆیه له لایه‌ن لێژنه‌ی هاوبه‌شی كۆمه‌ڵگا گه‌ڕێندراییه‌وه بۆ ووڵاتی ئێران .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.