له گوندی تله‌زه‌یتی سه‌ر به قه‌زای قه‌ره‌داخ له پارێزگای سلێمانی هاوڵاتییه‌ك له كاتی كردنی گیای به‌هاره‌دا كه‌نگرێكی نیو مه‌تری دۆزییه‌وه.
ئه‌و كه‌نگره‌ی كه له ئاوایی تله‌زه‌یت دۆزراوه‌ته‌وه درێژییه‌كه‌ی 52 سانتیمه‌تره و به درێژترین كه‌نگر داده‌نرێت كه ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه دۆزرابێته‌وه.
شایه‌نی باسه كه‌نگر له سه‌ده‌ی (15) ه‌وه هه‌یه، یه‌كه‌مجار میسرییه‌كان ئه‌و گیا به‌هارییه‌یان دۆزیه‌وه‌و بۆ خواردن به‌كاریان هێنا، پاشان به‌هۆی موسڵمانه‌كانه‌وه براوه‌ته ئیسپانیا‌و ئیتاڵیاوه، له سه‌ده‌ی شازده‌یه‌میشدا گه‌یشتۆته فه‌ره‌نساو ئینگلته‌را. یه‌كێكی تریش له سووده‌كانی كه‌نگر بریتیه له‌وه‌ی كه به‌رگری له كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری ده‌كات له شانه‌كانی جگه‌ردا، هه‌روه‌ها ئاره‌زووی سێكسی زۆر زیاد ده‌كات، ڕێگره له به‌رده‌م شێرپه‌نجه‌و نه‌خۆشی دڵ و چه‌وری كۆلیستڕۆڵی خوێن دێنێته خوارێ. خۆشبه‌ختانه ئه‌و گیا به‌هارییه له ناوچه‌كانی كوردستانیش ساڵانه له وه‌رزی به‌هاردا پێده‌گات و هاوڵاتیان ده‌توانن سوودی لێببینن.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.