به‌مه‌به‌ستى دروستكردنى هه‌ماهه‌نگى و گرنگیدانى زیاتر به‌به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كان، سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2019/4/16، لیژنه‌ى كشتوكاڵ و ئاودێرى له‌په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیى عوسمان عه‌لى، سه‌رۆكى لیژنه و ئاماده‌بوونی جێگر و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامانی لیژنه‌كه، له هۆڵی لیژنه له ته‌لاری په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ى پهلهوهرانى كوردستان كۆبۆوه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گوێ له‌كێشه‌و گرفته‌كانى به‌رده‌م سێكته‌رى په‌له‌وه‌ر گیراو گفتوگۆش له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ى میكانیزمێك بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان كرا.
هه‌روه‌ها باس له چۆنیه‌تیى دروستكردن یان پێكهێنانى ژوورێك له گشت سێكته‌ره‌كانى كشتو‌كاڵى و سامانى ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر و رووه‌ك كرا‌و هه‌وڵبدرێت بكرێته پڕۆژه‌و بخرێته به‌رده‌ستى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستان به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی رێكاره یاساییه‌كانى.
لهبهشێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له دروستكردنى هه‌ماهه‌نگى له نێوان لیژنه‌ى كشتوكاڵ و ئاودێرى له‌په‌رله‌مانى كوردستان و وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ كرا بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانى به‌رده‌م سێكته‌ره‌كانى كشتوكاڵ و جووتیاران و هه‌وڵى جدى بدرێت به گرنگیدان به به‌رهه‌مى ناوخۆیی.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا كۆمه‌ڵه‌ى پهلهوهرانى كوردستان داواى له لیژنه‌ى كشتوكاڵ و ئاودێرى كرد پشتیوانیان بكه‌ن و به‌فه‌رمى داوا له‌حكومه‌ت بكه‌ن له‌كاتى پێگه‌یشتنى به‌روبوومه كشتوكاڵییه‌كانى ناوخۆی هه‌رێم رێگه نه‌درێت به‌رووبووم له ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمی كوردستانه‌وه هاورده‌ى هه‌رێم بكرێت و گرنگى به‌به‌رهه‌مى خۆماڵى بدرێت.
سه‌رچاوه - راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى كوردستان
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.