جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێشوازی لە نوێنەرانی جووتیارانی کورد کرد لە بەغدا بۆ ئەوەی لە دواترین پێشڤەچوونەکان بۆ خەرجکردنی شایستە داراییەکان ئاگاداریان بکەنەوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەی راگه‌یاندنی دكتۆر بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق هاتووه: ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 2019/4/16 د.به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێشوازی له نوێنه‌رانی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان كرد له به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی له دواین پێشوه‌چوونه‌كان بۆ خه‌رجكردنی شایسته داراییه‌كان ئاگاداریان بكه‌نه‌وه.
د.به‌شیر حه‌داد له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، ئێمه شه‌وی رابردوو ئاگاداركراینه‌وه كه ژماره‌یه‌ك جوتیاری هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی شاری به‌غدایان كردوه بۆ داواكردنی شایسته داراییه‌كانیان،هه‌ر زوو په‌یوه‌ندیمان پێوه‌كردن و ئه‌مڕۆش پیشوازیمان لێ‌كردن و باسی هه‌واڵه‌كانمان كرد كه چیمان كردوه بۆ دابین كردنی شایسته داراییه‌كانیان.
ناوبراو وتیشی، نوێنه‌ری جووتیاران هاتوون بۆ ئه‌وه‌ی ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك بمێننه‌وه و له گۆڕه‌پانی ته‌حریریش گردبوونه‌وه رێكبخه‌ن.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی به‌نوێنه‌ری جوتیاران دا وه‌كو نوێنه‌رانی كورد له په‌رله‌مان هه‌وڵی به‌رده‌وام بده‌ن بۆ خه‌رجكردنی شایسته‌ی دارایییه‌كانی جوتیارانی كورد، كه ساڵانی رابردوو له‌لایه‌ن حكوومه‌تی به‌غداوه بۆیان خه‌رج نه‌كراوه.
د.به‌شیر حه‌داد راشیگه‌یاند، ئێمه له‌په‌یوه‌ندی دا ده‌بین له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق و وه‌زاره‌تی دارایی و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی له‌زووترین كاتدا شایسته داراییه‌كانی جوتیاران حه‌رج بكرێن.
هه‌ر ئه‌مرۆ لە گۆڕەپانی تەحریری شاری بەغدا، سه‌رووی 50 جوتیاری كورد بە نوێنەرایەتی جوتیارانی هەرێمی كوردستان گردبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌م شاره ئه‌نجامدا و داوای خه‌رجكردنی شایستە داراییەکانیان کرد.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.