Erbil 38°C دووشەممە 16 شوبات 12:37

ڤیدیۆ .. بارسێلۆنا سه‌رکه‌وتنى به‌سه‌ر مانچسته‌ر یونایتد تۆمار کرد و گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی

له‌چامپیۆنز لیگ
کوردستان TV
100%


شه‌وی رابردوو له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یارییه‌كانى گه‌ڕانه‌وه‌ له‌قۆناغى 8 ى خولی یانه‌ پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا  هه‌ردوو یانه‌ى بارسێلۆنا و مانچسته‌ر یونایتد رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه‌


بارسێلۆنا له‌یاریگا و له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى دا میوانداری مانچسته‌ر یونایتدی كرد ، توانى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ریدا تۆمار بكات به‌ئه‌نجامی سێ گۆلی بێ به‌رامبه‌ر


گۆله‌كانى بارسێلۆنا له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان لیۆنێل میسى دوو گۆڵ و  گۆڵی سێیەمیش کۆتینیۆی بەرازیلی تۆماری کرد

بارسێلۆنا به‌ئه‌نجامی یاری چوون و گه‌ڕانه‌وه‌ گه‌یشته‌ قۆناغى پێش كۆتایی و مانچسته‌ر یونایتدیش ماڵئاوایی له‌پاله‌وانێتیه‌كه‌ كرد 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.