بێنیامین ناتانیاهو،سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ئاشكرایكردووه كه ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ركرده‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كاندا، پیرۆزباییان لێكردووه.
رۆژنامه‌ی یه‌دیعۆت ئه‌حرانۆت بڵاویكرده‌وه، بێنیامین ناتانیاهو له میانی گوتارێكدا له ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی پارته‌كه‌ی له شاری قودس گوتی: "به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنم له هه‌ڵبژاردنه‌كان ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ركرده‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی پیرۆزباییان لێكردم".
بێنیامین ناتانیاهو خۆی له‌وه به‌دوور گرتووه كه ناوی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی پیرۆزباییان لێكردووه بدركێنێت و رایگه‌یاندووه "باسی سه‌ركرده‌ی یه‌ك دوو وڵاتی عه‌ره‌بی ناكه‌م، به پێچه‌وانه‌وه باسی سه‌ركرده‌ی زۆرینه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌كه‌م".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.