له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی گه‌رمیان ڕایده‌گه‌ێنێت ، دوای سکاڵای هاوڵاتیەک لەبنکەی پۆلیسی کەلار دژی ژمارەی مۆبایلێک کە بۆتەهۆی بێزارکردنیان و هەڕەشەیان لێ دەکات
پۆلیس ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەرو لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون بەیانی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 17 ى 4 ى 2019 مەفرەزەکانی 104ی کەلار توانیان تۆمەتبار دەستگیر بکەن کە دانیشتووی قەزای کەلارە لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 2ی خراپ بەکارهێنانی مۆبایل بەندکراوە.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.