لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی نێردراوه ، نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى جێگری سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕایده‌گه‌ێنێت د. به‌شیر حه‌داد به‌شداری گردبوونه‌وه‌ى جوتیارانى هه‌رێمی كوردستانى كرد كه‌له‌به‌غدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17 ى 4ى 2019 به‌ڕێوه‌چوو
راشیدهگهیهنن ئه‌و جوتیارانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه سه‌ردانی به‌غدایان كردبوو بۆ داواكردنی شایسته داراییه‌كانیان ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی عێراق گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن ، كهوێڕای بەرز نرخاندنی گردبوونەوەکەیان، د.به‌شیر حه‌داد،جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سوپاسی جوتیاره‌كانی كرد كه به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراسی و مه‌ده‌نیانه گردبوونه‌وه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه بۆ داواكردنی مافی ره‌وای خۆیان كه خه‌رجكردنی شایسته داراییه‌كانیانه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه.
هه‌روه‌ها راشیدهگهیهنن كه د.به‌شیر حه‌داد به‌یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار به‌شداری گردبونه‌وه‌ی جوتیاره‌كانی كرد و له‌گه‌ڵیان وه‌ستا و ده‌نگی خۆی خسته پاڵدهنگیان كه داواكارییه‌كانیان ره‌وایه و چه‌ندن ساڵه چاوه‌ڕوانن.
له‌وته‌یه‌كیشدا د.به‌شیر حه‌داد به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی پێدان له‌سه‌ر هێڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی له‌زووترین كاتدا شایسته داراییه‌كانی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان حه‌رج بكه‌ن.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.