Erbil 38°C شەممە 22 ئاب 06:22

بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی: بەم زووانە کابینەی نوێ پێک دەھێندرێت

هۆشیار سیوەیلی: لایەنەکان زۆر لێک نزیکن
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی نیسانی ٢٠١٩، هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی، پێشوازی لە پلامین هریستۆڤ، باڵیۆزی بولگاریا لە عێراق کرد و چەند پرسێکی گرنگیان تاوتوێ کرد و سوپاسی بولگاریا کرا کە لە شەڕی دژی تیرۆردا پاڵپشتیی هەرێمی کوردستانی کردووە.
 
هاوکات سیوەیلی لەبارەی دواپێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە ڕایگەیاند، کە گەلی کوردستان پێی باشە ناکۆکییەکان بە دیالۆگ و لێکتێگەیشتن چارەسەر بکرێن. حکوومەتی ئێستای عێراقیش خاوەنی ڕوئیایەکی جیاوازە لە مامەڵەکردن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا. جگە لەوەی سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا، بەستەڵەکی نێوان هەردوولای تواندووەتەوە.

هەر لە دیدارەکەدا بەرپرسەکەی پارتی باسی لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت کردووە و ئاشکرای کردووە" لایەنەکان زۆر لێک نزیکن و لە ماوەیەکی نزیکدا دانوستانی کۆتایی بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێ دەست پێ دەکاتەوە“. دووپاتیشی کردەوە ”بەم زووانە کابینەی نوێ بۆ خزمەتی کوردستان پێک دەھێندرێت“.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.